ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی سمیس رۆو ئارسیناڵی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی سمیس رۆو فەرمی ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی فولهام بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئمیل سمیس رۆوی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی یانەی ئارسیناڵی لەندەنی واژۆ کردووە.

گرێبەستەکەی رۆو لەگەڵ فولهام بۆ پێنج وەرز و تا هاوینی 2029 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش. لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە فولهام 27 ملیۆن پاوەند و 7 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە گەنەرز دەدات.

سمیس ئامانجی سەرەکی کریستاڵ پاڵاس بوو، بەڵام فولهام خۆی خزاندە کێبڕکێکە و بە ئۆفەرێکی گەورەتر یاریزانەکە بەرەو ریزەکانی پەلکێش کرد.

رۆو لە وەرزی 2021/22 یەکێک لە یاریزانە دڵخوازەکانی هاندەرانی ئارسیناڵ بوو، ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش دەکرد، لە 33 یاریدا توانی 10 گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات، 2 گۆڵیشی دروستکرد.

بەڵام لە وەرزی دواتر بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن لە بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی بێبەش بوو، گابڕیێل مارتینێلی بەڕازیلی شوێنی ئەوەی پڕکردوە و ئاستێکی بەرزیش پێشکەش دەکات.

بەڵام وەرزەی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 475 خولەک یاریی بۆ یانەکەی کردووە، بۆیە بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری گەنەرز جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button