ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی ئێمباپێ یانەیەکی فڕەنسی کڕیەوە؟

ئەو یانەیەی بە منداڵی نەیتوانی یاریی بۆ بکات کاتێک گەورە بوو زۆربەی پشکەکانی کڕیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراویدا زۆربەی پشکەکانی یانەی کانی فەڕەنسی کڕییەوە، لەکاتێکدا هێشتا هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە تەمەنی 25 ساڵیدایە.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ ٪80ـی پشکەکانی یانەی کانی فەڕەنسی کڕییەوە کە لە خولی پلە دووی فەڕەنسییە، هەمووان دەپرسن بۆچی ئێمباپێ تەنیا 15 رۆژ دوای ناساندنی وەکو یاریزانی ریال مەدرید ئەم یانەیەی کڕیوەتەوە؟

یانەی کانی فەڕەنسی لە دڵی ئێمباپێ شوێنێکی تایبەتی هەیە، ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە کاتێک تەمەنی 11 ساڵان بوو لەو یانەیە یاریی کردووە، بۆیە وادیارە هێشتا هێرشبەرە فەڕەنسییە ئەو یانەیەی لەبیر نەکردووە و دەیەوێت وەبەرهێنانی تیادا بکات.

ساڵی 2012 کاتێک ئێمباپێ تەمەنی 11 ساڵان بوو، لە ریزی یانەی کانی فەڕەنسی یاریی کردووە و بەشداریی پاڵەوانێتییەکیشی کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی یانەکە ئۆفەرێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام بەهۆی دووری ماڵی ئێمباپێ لە بارەگای یانەکە ئەم گرێبەستە شکستیهێناوە.

ئەوکات ماڵی ئێمباپێ 237 کیلۆمەتر لە یانەی کان دوور بووە، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاسا نەدەبووایە هیچ منداڵێک لە 200 کیلۆمەتر زیاتر لە ماڵەکەی دووربکەوێتەوە، بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا رەتیکردەوە گرێبەستەکەی کان لەگەڵ کیلیان پەسەند بکات، لەکاتێکدا یانە فەڕەنسییەکە هەموو هەوڵێکیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی رازی بکات، رێگا بە گرێبەستەکەی ئێمباپێ بدەن.

ئێمباپێ دوای ئەوەی گرێبەتسەکەی لەگەڵ کان شکستیهێنا روویکردە ریزەکانی مۆناکۆ و ساڵی 2015 لە یەکەم یاریی خۆی بە درێیس مۆناکۆ رووبەڕووی کان بووەوە.

یانەی کانی فڕەنسی ساڵی 1913 دامەزراوە و لە بۆرسە نرخی یانەکە نزیکەی 23 ملیۆن یۆرۆیە، ئەم یانەیە لە ریزی یانە پلە دووەکانی فەڕەنسا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button