سندوقی وەبەرهێنانی سعودی هەڵوێستی جیاوازتری هەیە لەگەڵ ئیتیحاد بۆ گواستنەوەی دی بروین
یاریگا –
رەنگە هەرگیز سعودیەکان لە گواستنەوەی هیچ ئامانجێکیان هێندەی بیرۆکەی گواستنەوەی کیڤن دی بروین ئاستەنگیان بۆ دروست نەبووبێت. هەر بۆیە ئێستا دابەشی سەر دوو بەرەی جیاواز بوونە بەتایبەت دوای کۆتا هەڵوێستی یانەی ئیتیحاد بۆ پەلکێشکردنی ئەستێرە بەلجیکیەکە.
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە کە ئیتیحاد ئەوەیان پیشانداوە چیتر خواستیان لەسەر گواستنەوەی دی بروین نییە، بەڵام سندوقی وەبەرهێنانی سعودی هێشتا نایەوێ دەستبەرداری ئەو نێچیرە بێت.
لە کاتژمێرەکانی رابردوودا ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویکردەوە کە ئیتیحاد لە هەوڵەکانی گواستنەوەی یاریسازەکە کشاوەتەوە بەوەی کە پێیان وایە مانچێستەر سیتی داوای نرخێکی زۆر دەکات سەرەڕای ئەوەی کە ئەو یاریزانە تەنها یەک ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنسد ماوە.
🚨❌ #AlIttihad decided to withdraw from the race for #DeBruyne.
💰 The 🇸🇦 club considers the #MCFC's requests too high, also in light of only a 1-y contract left.
📌 Furthermore, with the arrival of Aouar, the 🟡⚫ are still confident that they have a competitive midfield. pic.twitter.com/lgyePQtxIZ
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) July 31, 2024
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەیش زانیوە کە یانە سعودییەکە پێیان وایە دوای گواستنەوەی حوسام عەوار لە یانەی رۆما، ئێستا ئەوانە خاوەنی هێڵێکی ناوەڕاستی کێبڕکێکارن.
نوێترین زانیارییەکان کە گالێتی بڵاویکردووەتەوە ئەوەیە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دوای ڕێککەوتنەکان لەسەر ئاستی کەسی، هێشتا هیواکانیان ئەوەیە ئەو ئەستێرە بەلجیکیە بگوازنەوە بۆ یەکێک لە یانەکانی خولی وڵاتەکەیان.
🚨➕ More on #DeBruyne: despite #AlIttihad no longer being interested in Kevin, the PIF doesn't give up on him.
🔥 Leveraging on personal terms already agreed, the 🇸🇦 Fund still hopes to be able to add the 🇧🇪 to the squad of one of its other clubs. 🐓⚽ #Transfers https://t.co/LbS70m8si9 pic.twitter.com/u30P40uOI9
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) August 1, 2024
بۆ زیاتر زانین سەبارەت بە رێککەوتنی ئیتیحاد و دی بروین کە سەرەتاکانی مانگی رابردوو هەمان رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە، خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوەبن: