دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

فوڵهام خەزێنەکەی هەڵپچڕیوە و ئەم جارە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتدی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

فوڵهام چالاکانە خۆی پیشان دەدات لە بازاڕی گواستنەوەکان و دوای کڕینی سمیس رۆو لە ئارسیناڵ کە گرانبەهاترین گرێبەست بوو لە مێژووی یانەکە، وا چاوی لە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتدە و بۆ ئەمەشیان بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کردووە.

دووشەممەی ئەم هەفتەیە بوو فوڵهام توانی ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە گەنەرز بگوازێتەوە بۆ بەهێزترکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی نوێ، بۆ ئەو مەبەستەیش ریکۆردی گرانبەهاترین یاریزانی شکاند.

بۆ زانینی وردەکاری ئەو بابەتە خوێنەری ئەم هەواڵەبە:

فوڵهام گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکەی لەگەڵ یاریزانێکی ئارسیناڵ کرد

هەر دوو رۆژ دوای ئەو گواستنەوە گەورەیەی فوڵهام، ئێستا ئامادەن سکۆت ماکتۆمینای لە مانچێستەر یونایتد بکڕن. ئەوە لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە سکۆتلەندیە لە وەرزە خراپەکەی مان یودا، لە زۆر یاریدا لە هەمووان زیاتر خۆی دەسەلماند.

تۆڕی هەواڵی talkSPORT کە سەرچاوەی زانیارییەکەیە، باس لەوە دەکات فوڵهام ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن پاوەند بدات بۆ گواستنەوەی یاریزانە 27 ساڵانەکەی هێڵی ناوەند.

ناوبراو کە گەورەبووی ئەکادیمیای مانچێستەرە، وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ 32 یاری ئەنجام دا، توانی 7 گۆڵ بکات لەگەڵ ئەسیستێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button