رازی شێنیشیل له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هاته ده‌نگ
یاریگا –
رازی شێنیشیل راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلێمپی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هاته ده‌نگ.
دوێنی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له یارییه‌كانی ئۆلێمپیادی پاریس به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆرا و له كۆی سێ یاریی له دوو یاریی دووچاری شكست بوو یارییه‌كیشی برده‌وه و ماڵئاوایی كرد.
شێنەیشیل لە پاریسەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێ عێراق نەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ نیازێکی نییە لە قۆناخی داهاتوو لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵێمپی بمێنێتەوە.
راهێنه‌ره عێراقیهكه گوتیشی، له ئؤلێمپیاد رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كان و قوتابخانەکان بووینەوە، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده ئاست بەرزه‌كان و خاوه‌ن بیرکردنەوەی تەکنیکی و کوالیتی ئەو یاریزانانەی کە نوێنەرایەتی یانە گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن، یارییمان كرد.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری لە گێمی یەکەمی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مه‌غریب گوتی، گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای تەکنیکی بوون، مەبەست لێی کەمکردنەوەی فشاری بەرامبەر و گەڕاندنەوەی دۆخه‌كه بوو، به‌تایبه‌ت لە خولەکەکانی سەرەتای یارییەکەدا سێ گۆڵمان لێ‌کرا.
له كۆتاییدا گوتی، جیاوازی تەکنیکی لە نێوان یاریزانەکانمان و یاریزانانی هەڵبژاردەی پێشكهوتوانمان هەیە.