چامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا شێوازی نوێی راکێشانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

وەشانێکی جیاواز دەبینین

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا شێوازی نوێی راکێشانی تیروپشکی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی ئاشکراکرد.

لە وەرزی داهاتوو، فۆڕماتێکی نوێی چامپیۆنزلیگ پەیڕەو دەکرێت و قۆناخی کۆمەڵەکان نامێنێت و ناوی دەبێتە قۆناخی قۆناخی نوێی خول و ژمارەی یانەکان لە 32 بۆ 36 زیاد دەکرێن.

بەگوێرەی شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگ، یانە بەشداربووەکان هەشت یاری لەگەڵ هەشت یانەی جیاواز دەکەن، بەمەش دەرفەتی نوێ بە تەواوی یانەکان دەدات و هاوسەنگی تێدا بەدی دەکرێت.

هەر یانەیەک رووبەڕووی هەشت یانەی جیاواز دەبێتەوە و بە تیروپشک یانەکان دەستنیشان دەکرێن، بەڵام چەند یاسایەکی وەشانەکانی پێشوو وەک خۆیان دەمێننەوە، لەوانە رووبەڕوونەبوونەوەی یانەی یەک وڵات لە قۆناخی یەکەمدا. هەروەها یانەکان چوار یاریی لە یاریگەی خۆی و چوار یاریی دیکەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات. لە دوای تەواوبوونی هەشت یارییەکە، خاوەن هەشت پلەی یەکەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە.

بڕیارە هەمان شێواز لە یۆرۆپالیگ پەیڕەو بکرێت، بەڵام لە کۆنفرانس لیگ، هەر یانەیەک رووبەڕووی شەش یانە دەبێتەوە.

تیروپشک چۆن رادەکێشرێت؟

یوێفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا روونیکردووەتەوە، چیدیکە کار بە شێوازی کۆنی راکێشانی تیروپشک ناکرێت، بەڵکو تەنیا ناوی هەر 36 یانەکە دەخرێتە نێو تۆپێکەوە. لە کاتی راکێشانی تۆپەکە، بە کۆمپیوتەر هەر هەشت یارییەکەی بە هەڕەمەکی بۆ دیاریی دەکرێت.

بڕیارە تیروپشکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ لە 29ی مانگی داهاتوو رابکێشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button