ئینگلتەرا

چێڵسی درێسی دووەمی بۆ وەرزی 2024/2025 نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی وێنەی درێسی دووەمی تیپەکەی بۆ وەرزی 2024/2025 بڵاوکردەوە.

کاتێکی زۆر نەماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، چێڵسیش بە فەرمی وێنەی درێسی دووەمی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە یاریزانانی تیپەکە لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگادا لەم وەرزەدا لەبەری بکەن.

وێنەکانی درێسی یەکەم کە بڕیارە یاریزانانی چێڵسی لە وەرزی داهاتوودا لەبەری بکەن، سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی ئەم تیپە و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ لای خۆی راکێشا، ئێستاش درێسی دووەمی ئەم تیپە پاشبنەمای سپی و قۆڵی بە شین و پرتەقاڵی و یەخەکەی بە شین دیزاین کراوە.

ئەم درێسە کە بە هاوکاری کۆمپانیای نایکی دیزاین کراوە، تەواوکەری درێسی یەکەمە و هێمای “ئاگر و تەماحی هاوبەشە، سۆز و ئیرادەی سووتێنەرە کە هەموو ئەندامانی ئەم یانەیە دەبێت لەناوەوە و دەرەوەی یاریگاکە سەرکەوتوو بن”.

یاریزانانی ئەنزۆ مارسکا بۆ یەکەمجار لە 25ی ئاب ئەم درێسە لە یارییەکدا کە لە یاریگای دەرەوە بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن ئەنجام دەدەن لەبەر بکەن. پێش ئەوەش لە گەشتە ئەمریکییەکەدا رووبەڕووی یانەکانی ئەمریکا و مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button