ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاران بۆ یانەیەکی ئیتاڵیا تەنیا راگەیاندنی ماوە

Yariga App

یاریگا-گواستنەوەی رافایل ڤاران بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی تەنها راگەیاندنی ماوە و سەرجەم  رێکارە یاساییەکان ئەنجامدراون.

ڤاران هاوینی ئەمساڵ مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و وەک یاریزانێکی ئازاد بەدوای یانەیەکی تازەدا دەگەڕا، سەرەنجام لە ئیتاڵیا گیرسایەوە و پەیوەندی بە کۆمۆوە دەکات کە ئەمساڵ سەرکەوتوون بۆ خولی پلە یەکی وڵاتەکە.

ڤاران دەچێتە پاڵ هەریەک لە ئەندریە بێلۆتی، پێپێ رێینا، ئەلبێرتۆ مۆرینۆ و عەلی جاسمی عێراقی لە ریزی ئەو یاریزانە تازانەی بوونەتە بەشێک لە پڕۆژە تازەکەی یانەکە بە سەرکردایەتی سیسک فابریگاس.

ڤاران تەمەنی تەنها 31 ساڵە و بڕیار وایە گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵ بێت. ناوبراو وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان لە ریاڵ مەدرید ناو و دەنگی پەیداکرد بەڵام لە مانچێستەر یونایتد هەمان ئاستی لێ نەبینرایەوە و لە تەمەنێکی لاودا خۆری ئەستێرەیی ئاوابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button