پێشهاتی نوێ؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئۆلمۆ بێهیوا نەبووە
هێشتا پاڵێوراوی سەرەکییە و رکابەری دوو گەورەی ئەوروپا دەکات
یاریگا –
بارسێلۆنا چاوێکی لەسەر دانی ئۆلمۆی ئیسپانی هێشتووەتەوە و لە گواستنەوەی بێهیوا نەبووە.
رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یاریزانەکە و یانەکەشی بە چالاکی دەهێڵێتەوە، لە هەمان کات چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی نیکۆ ویلیامس دەکەن.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا هەست دەکات ئۆلمۆ دەیەوێت پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، بۆیە بەردەوامی بە پەیوەندییەکان لەگەڵی دەدات.
🚨🇪🇸 Barcelona are keeping contacts active for Dani Olmo on both club and player side, while they wait for Nico.
Barça feel Olmo wants to join them; being ‘ready’ with talks active is key if there will be surprises.
Bayern also have Olmo in list since May.
No bids from City. pic.twitter.com/3Tjpt7KYq6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 28, 2024
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ، لە مانگی ئایارەوە بایرن میونشن چاودێری یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.
بەڵام مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش، کە وەک کڕیارێکی دیکەی یاریزانەکە سەیردەکرێت تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی پێشکەش نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە سێ رۆژ لەمەوبەر، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد، بۆ گواستنەوەی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری خۆی پێشکەش بە لایپزیگ کردووە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی بەدڵ نەبووە و رەتیکردووەتەوە.
ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا پێشکەشکردنی 40 ملیۆن یۆرۆ بووە و پێشنیاریان کردووە ئەو بڕە پارەیەش بە قیست بدەن، جیا لەوە ئامادەن 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە بە یانەکە بدەن. بەڵام ئەڵمانییەکان بەو ئۆفەرە رازی نین و داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و دەیانەوێت پارەکەش بە یەکجار وەربگرن.
هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرابەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی ئەو یانەیە 148 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 34 گۆڵیشی دروستکردووە.
دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە.
ئۆلمۆ لە 2007 تا 2014 یاریی بۆ ئەکادیمیای بارسێلۆنا و تیپی ژێر 16 ساڵان و ژێر 18 ساڵانی یانە کاتالۆنییەکە کردووە.