ئۆڵێمپیادی پاریس
یاریزانێکی مشتەکۆڵەی میسڕ بەهۆکارێکی سەیر لە ئۆڵێمپیاد دوورخرایەوە
تەنانەت 100 گرامیش هاوکێشەکە دەگۆڕێت
یاریگا –
یاریزانێکی تیمی مشتەکۆڵەی خانمانی میسڕ بەهۆکارێکی سەیر لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.
یومنە عەیاد، یاریزانی مشتەکۆڵەی خانمانی میسڕ، بەهۆی زیادبوونی کێش، لە رکابەرییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.
عەبدولعەزیز غنێم، سەرۆکی یەکێتیی مشتەکۆڵەی میسڕ بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندووە، چەند کاتژمێرێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی یومنا و نێگینا ئۆکتامۆڤا، یاریزانی مشتەکۆڵەی خانمانی ئوزباکستان لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی 54 کیکۆگرامی مابوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی کێشەوە، یومان دوورخرایەوە.
یومنا تەنیا 700 گرام کێشی لە کێشی یاسایی رکابەرییەکە زیاتربوو، بۆیە لە رکابەرییەکە دوورخرایەوە.
یومانە عەیاد، 21 ساڵ یەکەم یاریزانی مشتەکۆڵەی خانمانی میسڕە بەشداری یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بکات، دوای ئەوەی ساڵی رابردوودا، گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەفریقا.