ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

سەرەکوەزیرانی بەریتانیا لەنێوان بردنەوەی پرێمەرلیگ لەلایەن ئارسیناڵ و پلەی یەکەمی بۆ بەریتانیا لە ئۆڵێمپیاد کامیان هەڵدەبژێرێ؟

Yariga App

یاریگا –

سێر کیێر ستارمەر لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا رووبەڕووی پرسیارێکی سەیر کرایەوە و ئەویش بە راشکاوانە وەڵامی دایەوە.

لە دیمانەکەیدا کە رۆژنامەنووس لاورا ودسی پێشکەشکاری یۆرۆسپۆرت لەگەڵی ئەنجامی دا، پرسیاری لە سەرەکوەزیرانی وڵاتەکەی کرد، کە هاندەرێکی سەرسەختی یانەی ئارسیناڵە، لەنێوان بردنەوەی پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو لەلایەن گەنەرزەوە و پلەی یەکەمی ریزبەندی مێدالیای ئۆڵێمپیادی پاریس بۆ بەریتانیا، کامیان هەڵدەبژێرێت، ستارمەر وتی

تۆ نابێ وا لەگەڵ من بکەیت. چونکە بەڕاستی بە ڕاستی زۆر قورسە، بەڵام پلەی یەکەمی ئۆڵێمپیاد هەڵدەبژێرم بۆ بەریتانیا. چونکە ئەمەیان هەموو وڵات هاندەریانە. هەموو وڵاتەکە.

بەریتانیا لە وەشانی رابردوو کە لە تۆکیۆ بەڕێوەچوو، پلەی چوارەمی ریزبەندیەکەی بەدەستهێنا بە بەدەستهێنانی 22 مێدالیای ئاڵتوون، 20 زیو لەگەڵ 22 برۆنز. بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە دوای ژاپۆنی پلەی سێیەمەوە هات.

لەو بارەیەوە ستارمەر هیوای خواست کە تیمی وڵاتەکەی ئەم ساڵ دەتوانن پلەی سێیەمی مسۆگەر بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button