یاریگا –
یانەی چێڵسی لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی گەورەدایە و بەتەواوەتی ڕیزەکانی ڕێکدەخاتەوە. ئەوەش بە بەڕێکردنی دەرزەنێک لە یاریزانەکانی لەم هاوینە و شوێنکردنەوە بۆ هێنانی یاریزانی نوێ.
بلووز جگە لە ڕاهێنەرەکەی کە نوێیە، لە دەستپێکی بازاڕەکەی هاوین تا ئێستا چەند گواستنەوەیەکی ئەنجامداوە. لەوانە رێناتۆ ڤیێگای پۆرتوگالی، عومەری کێلیمان و کیران دۆسبیر.
بە گوێرەی نوێترین زانیاری رۆژنامەی سەنی بەریتانی، یانە لەندەنیەکە نیازی وایە بە جارێ دەستبەرداری 12 یاریزانی ببێت. ئەوەش لە لایەک بۆ فەراهمکردنی بووجەی پێویست بۆ کڕینی یاریزانی نوێ و، هەروەها بۆ خۆدوورگرتن لە سەرپێچیکردنی یاسای سوود و بەردەوامی کە لە پرێمەرلیگ پێڕەو دەکرێت.
دیارترین ئەو یاریزانانەی ڕۆژنامەکە ناوی هێناون، بریتین لە: کالاگەر، چالۆبا، پێترۆڤیچ، چیلوێڵ، ئاریزابالا، لوکاکۆ، برۆخا، داڤید فۆفانا.
چێڵسی بۆ وەرزی نوێ ئومێدێکی زۆریان بە ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری نوێیە تا نەهامەتیەکانی چەند ساڵی رابردوو لە بیرەوەری هاندەرانی یانەکە بسڕنەوە.