یاریگا –
چێڵسی گرێبەستی ئارۆن ئانسلمینۆی ئەرجەنتینی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاکی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی گرێبەستی ئارۆن ئانسلمینۆی بەرگریکاری پێشووی بۆکا جونیۆرزی یەکلایی کردووەتەوە و ئێستا ئارۆن یاریزانێکی نوێی یانە لەندەنییەکەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ چێڵسی سەرجەم وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەرجەنتینییەکە یەکلا کردووەتەوە و بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە 20 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.
هەر بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەشێوەی خواستن لە بۆکا دەمێنێتەوە و لە مێرکاتۆی زستانە پەیوەندی بە بلوز دەکات.
رۆژنامەنوسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی دووشەممە ئارۆن بەرەو لەندەن گەشت دەکات، پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.