یاریگا –
پێپ گواردیۆلا دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە و نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە.
مانچێستەر سیتی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ گەشتی ئەمریکای کردووە و لە شاری نیو یۆرک کەمپێکی مەشق و راهێنانی کردووەتەوە، هەر لەوێ چەند یارییەکی دۆستانەش بەرامبەر یانە گەورەکانی ئەوروپا دەکات.
پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، ئارەزوو دەکات گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە.
بە دووری نازانم گرێبەستەکەم لەگەڵ مان سیتی نوێبکەمەوە، گوتم نزیکم لە رۆیشتن، بەڵام نەمگوت سیتی جێدەهێڵم. تەنیا دەمەوێت دڵنیابم بڕیارەکە لە بەرژەوەندی یاریزانەکانیش نەک تەنیا لە بەرژەوەندی خۆم. هەشت وەرزە لێرەم بەڵام دڵنیام تا هەشت وەرزی دیکە بەردەوام نابم، کاتێک ویستم بڕۆم لەگەڵ ئیدارەی یانەکە گفتوگۆ دەکەم.
Guardiola on his future and him saying he is closer to the end of his time at City than the beginning.
“I have been eight years in Man City and I will not be another eight years. I said I am closer to leaving than leaving but I did not say I am leaving.
“I am not ruling out…
— Sam Lee (@SamLee) July 26, 2024
پێپ لە هاوینی 2016 پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە، گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت.
لە 472 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، 349 یاریی بردووەتەوە، 57 یاریی یەکسانبووە و 66 یارییش دۆڕاوە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەلخانی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە.