یاریگا –
هاری ماگوایەر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی هەمان وڵات باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.
ماگوایەر لە هاوینی ساڵی 2019 بە بەهای 87 ملیۆن یۆرۆ لە لێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.
گرێبەستەكەی هاری ماگوایەر لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.
🚨🔴 Harry Maguire on his future and links with Man United exit: “To be honest, everything I’ve heard is that I’m part of future here at Man United”.
“I’m ready to fight for the biggest trophies”, told Sky Sports. pic.twitter.com/0vNX2uLd2q
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2024
ماگوایەر لە لێدوانێكیدا كە سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە گوتی:
ئەگەر راستگۆ بم، هەموو ئەوەی بیستوومە ئەوەیە كە بەشێكم لە داهاتووی ئێرە لە مانچێستەر یونایتد.
ئامادەم وەرزی داهاتوو لەگەڵ مانچێستەر یونایتد شەڕ بۆ بەدەستهێنانی نازناوە گەورەكان بكەم.
ساڵێك بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەكەم ماوە، لەگەڵ بژاردەی نوێكردنەوە بۆ ساڵێكی دیكە، بەڵام ئەگەر پێم بڵێن كە چیتر منیان ناوێت، ئەوا بیر لە بژاردەكانی دیكە دەكەمەوە.
بەڵام هەرگیز ئەوەم پێ نەوتراوە، لێرە سەرنجی تەواو لەسەر بردنەوەی نازناوەكانە.
وەرزی رابردوو ماگوایە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەشداری لە 31 یاریدا كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.