ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگی کردنەوەی لە مێژووی ئۆڵێمپیاد دەکرێت

تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی ئاهەنگەکە دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

چەند کاتژمێر بۆ دەستپێکردنی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس ماوە و رێکخەرانی ئاهەنگەکە، ئامادەکارییەکی گەورەییان کردووە، چونکە یەکەمجارە ئاهەنگی کردنەوە لە شوێنێکی کراوە بەڕێوەبچێت.

ئاهەنگەکەک لەسەر رووباری سێن لە ناوەڕاستی پاریس بەڕێوەدەچێت و تۆماس جولی، گەورە دەرهێنەری سینەمایی سەرپەرشتی کارەکانی هونەری دەکات.

زیاتر لە 3000 ئەکتەر و دانسەر بەشداری لە ئاهەنگەکە دەکەن.

کەی ئاهەنگەکە دەستپێدەکات؟

ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵێمپی پاریس کاتژمێر 20:30 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بێت.

بۆچی ئاهەنگەکە مێژووییە؟

یەکەمجارە لە مێژووی یارییەکانی ئۆڵێمپی هاوینە، ئاهەنگی کردنەوە لە دەرەوە یاریگایەک بکرێت. ئەمجارە پێچەوانەی ئاهەنگەکانی پێشوو، میوانان و ئامادەبووان لەسەر رووباری سێن بینەری رووداوەکان دەبن.

لێواری رووبارەکە دەبێتە سەکۆی ئامادەبووان بۆ بینینی ئاهەنگەکە، هەروەها رۆژئاوابوون دیمەنێکی ناوازەی پاریس پیشانی بینەران دەدات.

ئاهەنگەکە لە کوێ دەکرێت؟

بەدرێژایی رووباری سێن، ئامادەکاری کراوە بە چاو مێژووی ئەندازەیی بیناسازی پاریس ببینیت. لە پرسی ئۆستێرلیتز کە دەکەوێت نزیک باخچەی رووەکەکان، خاڵی دەستپێکی کەشتیی و بەلەمەکان دەبێت. بەلەمەکان وەرزشوانەکان هەڵدەگرێت و دواتر بە درێژایی شەش کیلۆمەتر لەسەر رووباری سێن دەڕوات. بەلەمەکان بەژێر پردی مێژوویی و شوێنی دیرۆکی تێدەپەڕێت، وەکو؛ کڵێسای نۆتردام، مۆزەخانەی لۆڤەر هەروەها چەند شوێنێکی یاریکردنی وەک گۆڕەپانی ئەنفالید و کۆشکی گەورە.

کامێرای بچووک لەسەر تەواوی بەلەمەکان داندراون، تاوەکو بینەران لەڕێی شاشەی گەورە و تەلەڤزیۆنەکانەوە، وەرزشوانەکان ببینن. دواتر لە بەردەم تاوەری ئیفڵ، لۆگۆی ئۆڵێمپیاد هەڵدەکرێت و بە فەرمی یارییەکانی دەستپێدەکەن.

لە ئاهەنگەکە چی دەکرێت؟

تۆماس جولی، دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆیە و بەڕێوەبەری هونەری یارییەکانی ئۆڵێمپی و پارائۆڵێمپی پاریسە.

هەرچەندە تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام بەگوێرەی دزەپێکردنی هەندێ زانیاری، کاری جیاواز دەکرێت و سەرنج لەسەر کولتووری جیاوازی فەڕەنسا دادەندرێت. لەڕێی ئۆپێرا و راپەوە، گوزارشت لە مێژوو و گەورەیی فەڕەنسا دەکرێت.

ئایا ناکامۆرا گۆرانی شارڵ ئازنافۆر دەڵێت

ئایا ناکامۆرا، گەورە هونەرمەندی فەڕەنسا، بەشداری ئاهەنگەکە دەکات و گۆرانی شارل ئازنافۆر، هونەرمەندی گەورەی فەڕەنسا دەڵێتەوە، رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ناکامۆرا لەگەڵ میوزیسیانەکانی گاردی کۆماری، گۆرانییەکە دەڵێتەوە.

سێلین دیۆن گۆرانی دەڵێت؟

سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەنەدی چەند رۆژێکە لە پاریسە و دەنگۆییەکی زۆر باس لە بەشداریکردنی لە ئاهەنگەکە هەیە. ئەگەر بەشداری بکات، ئەوا دەبێتە یەکەم بەشداری سیلین لە ئاهەنگێکی راستەوخۆ لە چوار ساڵی رابردوودا. سیلین دیۆن خەڵکی هەرێمی کیوبکی کەنەدایە، خەڵکی هەرێمەکە بە فەڕەنسییەکی تەواو قسە دەکەن.

سیلین دیۆن چەند وێنەیەکی خۆی لە کاتی سەردانیکردنی مۆزەخانەی لۆڤەر لە هەژمارەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

لەیدی گاگا بەشدار دەبێت؟

لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین وێنەی لەیدی گاگا لە شەقامەکانی پاریس بڵاوکراونەتەوە و ئەمەش ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیاد زیادکردووە. پێشبینی دەکرێت لەیدی گاگا گۆرنی ‘لا مۆمێ – La Mome’ بڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button