فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان هەنگاوێك لە گواستنەوەی ئەستێرەیەك دوورە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە گواستنەوەی جواو نێڤێس ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی بێنفیكای هەمان وڵات هەنگاوێك دوورە.

گرێبەستەكەی جواو نێڤێس لەگەڵ بێنفیكا لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، پاریس سانجێرمان نزیكە لەوەی گرێبەست لەگەڵ جواو نێڤێس واژۆ بكات، گفتۆگۆیەكی ئەرێنی دیكە دەربارەی گواستنەوەی بەڕێوە چوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پاریس دەیەوێت هەفتەی داهاتوو بە فەرمی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەكە یەكلایی بكاتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزانێك كە پێشكەشی بێنفیكای دەكات، دیارترینیان ریناتۆ سانچێزە.

جواو نێڤێس

وەرزی رابردوو نێڤێس لەگەڵ بێنفیكا بەشداری لە 55 یاری كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button