ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەك دەیەوێت ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، جولیان ئالڤارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستاداریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

جولیان ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتەوە بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئاتلێتیك، جولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئەرجەنتینی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، خێزانی یاریزانەكە كەش و هەواییەكی گەرمتریان دەوێت و ئالڤارێزیش دەیەوێت زیاتر یاری بكات.

ئالڤارێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی نازناوی كۆپا ئەمێریكا بباتەوە.

جولیان ئالڤارێز و نازناوی چامپیۆنزلیگ

وەرزی رابردوو ئالڤارێز لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاری كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button