ئینگلتەرا

رێکسهام ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا

Yariga App

یانەی رێکسهامی وێڵزی ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا وەک کۆنترین یانە کە یاریگاکەی هێشتا تۆپی پێی نێودەوڵەتی تێدا ئەنجام بدرێت.

یاریگاکەی رێکسهام یەکەمجار لە ساڵی 1877 یاری هەڵبژاردەی وێڵزی تێدا ئەنجامدراوە. پارساڵ وێڵز لە هەمان یاریگادا میوانداری  جیبراڵتاری کرد پاش تێپەڕبوونی 146.

یاریگای رێکسهام هێشتا کارایە و ئێستا دوای 147 ساڵ کۆنترین یاریگایە لە جیهاندا کە هێشتا تۆپی پێی نێودەوڵەتی تێدا ئەنجام بدرێت و ئەمەش ئەو یانەیەی کردە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی پەرتوکی گینس.

رێکسهام چەند ساڵیکە لەلایەن رایان رینۆڵد و رۆب مەکیهینی کڕدراوەتەوە و دوو پیاوەکەی هۆڵیوود توانیوییانە جارێکیتر رێکسهام بگەڕێننەوە سەر نەخشەی رکابەرییەکان و خولە فەرمییەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button