ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ناهێڵێت بارسێلۆنا بە ئاسانی بگاتە ئامانجەکانی

پاریس چاوی لە شوێنگرەوەی ئێمباپێیە و بارساش چاوی لە پەیداکردنی پارەیە !

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنایە لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەزانێت ویڵیامس دەیەوێت پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات، چونکە خوازیاری یاریکردنە لەگەڵ لامین یامال، ئالێخاندرۆ بالدێ و فێرمین لۆپێز.

لەلایەکی دیکەوە، فشارێکی زۆر لەسەر نیکۆ هەیە و ئاتلێتیک بیلباو نایەوێت دەستبەرداری ببێت، بەڵام هەر یانەیەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوە کە بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ، پێشکەشی یانە باسکییەکە بکات، نیکۆ دەتوانێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو یانەیە دەستپێبکات،.

پاریس سانجێرمان وێڵە بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ و ویڵیامس یەکێکە لە بژاردەکانی بەردەم تیمەکەی ناسڕ خلێفی.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

بارسێلۆنا پێی وایە پاریس سانجێرمان هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ویڵیامس، چونکە توانای دارایی زۆر لە یانە کاتالوونییەکە باشترە و دەتوانێت سەرنجی یاریزانانی ئاست بەرز رابکێشێت. جیا لە نیکۆ، پاریس گرنگی بە دیزیرێ دووێ، ئەستێرەی لاوی رێن داوە و ئەمەش هەندێک سەرنجی لەسەر نیکۆ لاداوە.

رووپەڕی رۆژنامەی ئەمڕۆی سپۆرت – 25-07-2024

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان تەواوی سەرنجی لەسەر دووێ داناوە، بەڵام بایرن میونشن رکابەری یانە پارسییەکە دەکات، ئەمەش فشارەکانی سەر ویڵیامسی کەمکردووەتەوە.

بارسێلۆنا دوو ئامانجی ئەم هاوینەی دیاریکردووە، یەکێکیان ویڵیامسەوە و دانی ئۆلمۆش ئامانجی دووەمی هانسکی فلیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button