گرنگترینیۆرۆی 2024

راهێنەری ئیسپانیا نهێنی بەدەستهێنانی جامی یۆرۆ ئاشکرادەکات

ناسینی یاریزانان هەمووشتێکە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆسێ لویس دێلا فۆێنتێ، نهێنی بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەکات.

رادیۆی مارکای ئیسپانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لویس دێلا فۆێنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، راهێنەرەکەی ماتادۆر چەند نهێنییەک لەسەر هەڵبژاردەکە و ئەنجامەکانیان لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 ئاشکرا دەکات.

دەستەکەی کۆکۆرییا؟

لەو یارییە ئاستبەرزانە هەمیشە ئەگەری روودانی ئەو رووداوانە هەیە، وردەکارییەکان تۆپی پێ یەکلایی دەکەنەوە. هەندێکجار لە دژتن، هەندێکجاریش لە بەرژەوەندیتن. دەکرێت وردەکارییەکی بچوک بتکات بە پاڵەوان، تۆپی پێی ئاستبەرزیش بە وردەکاری جیادەکرێتەوە و کەس لەو جۆرە یارییەنە 5-0 براوە نابێت.

نهێنی سەرکەوتنەکان؟

پێویستە هەمیشە بەقەناعەت بیت و باوەڕت بە تیمەکەت هەبێت. تێبینی ئەوەم کرد تۆپی پێ بە ئاراستەیەکی دیکەدا دەڕوات، دوای دروستکردنی بڕوا لەنێو تیپەکە پێویستە سەرجەم یاریزانەکان بناسیت، شوێنی گونجاویان بۆ دیاری بکەیت، لەکاتی گونجاو متمانەیان پێببەخشیت بۆ ئەوەی باشترینی خۆیان پێشکەش بکەن.

رەخنەگرتن لە مۆڕاتا؟

ئەو رەخنانەی ئاراستەی دەکرێن زیادەڕۆیین، ئەگەر یاریزانی وڵاتێکی دیکەبوایە وەک ئەفسانە سەیریان دەکرد. یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. هیوادارم بۆ ماوەیەکی زیاتر یاریی بۆ ئیسپانیا بکات چوونکە هێشتا زۆری دیکەی پێیە تاوەکو پێشکەشی بکات.

ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 لەکۆی حەوت یاریی هەر حەوت یارییەکەی بردەوە، هەڵبژاردەکە ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و بۆ چوارەمجار لە مێژوودا جامەکەی بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button