ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی سکۆتلاندی پەیوەندی بە تۆرینۆ دەکات

یەکێکە لە باشترین گۆڵکارانی سکۆتلاند

Yariga App

یاریگا –

تۆرینۆی ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ چێ ئادامس، هێرشبەری پێشووی ساوسامتن واژۆ کرد.

یانەکەی تورین لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی یاریزانی نێودەوڵەتی سکۆتلاندی بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستی ئادامس لەگەڵ ساوسامتن لە کۆتایی وەرزی رابردوو و مانەوەی بێ یانە.

ئادامس گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ تۆرینۆ واژۆ کرد و لە یەکەم دەرکەوتنیدا گوتی

زۆر دڵخۆشم ئەمڕۆ لە تۆرینۆم، بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی وەرزەکەم لەگەڵ ئەم یانەیە.

ئادامس بۆ ماوەی پێنج وەرز یاری بۆ ساوسامتن کرد، لە کۆی 191 یاریدا 48 گۆڵی کرد و دوا دەرکەوتنیشی لە یاری کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ لە بەرامبەر لیدز یونایتد بوو. ئادامس وەک یاریزانی یەدەک بەشداریکرد و گۆڵی گەڕانەوەی ساوسامتنی بۆ پرێمەرلیگ کرد.

ئادامس لە ساڵی 2021 یەکەم یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ سکۆتلاند کرد و بەشداری لە تەواوی یارییەکانی سکۆتلاندی لە یۆرۆی 2020 و 2024 کرد.

تۆرینۆ پلەی نۆیەمی وەرزی رابردووی سێریا ئەی بەدەستهێنا و لە کۆی 38 یاریدا تەنیا 36 گۆڵی کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button