ئۆڵێمپیادی پاریسراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پریڤیوی یاریی عێراق VS ئۆکراینا لە ئۆڵێمپیادی پاریس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە ئۆڵێمپیادی پاریس رووبەڕووی ئۆڵێمپی ئۆکراینا دەبێتەوە، لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئۆڵێمپیادی پاریس کاتژمێر 08:00 لە یاریگای گروپاما لە شاری لیۆن بەیەک دەگەن، کە پێشتر ئەرجەنتین و مەغریبیش لەو کۆمەڵەیە یەکەم یارییان دەکەن.

عەلی جاسم و سەعد ناتق ٪100 بۆ یارییەکە ئامادە نین

عەلی جاسم و سەعد ناتق بەهۆی پێکانەوە تەواو ئامادە نین و پێشتر لە کەمپی هەڵبژاردەکەیان لە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان دابڕابوون.

عەلی فارق، پزیشکی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لەبارەی پێکانەکەی عەلی جاسم گوتی :’علی جاسم ٪90 بۆ یارییەکەی ئۆکراینا ئامادەیە، بەڵام بڕیاری یاریکردنی لە دەستی رازی شنەیشل دایە، بڕوام وایە لە توانایدا هەیە گێمێک یان زیاتر یاریی بکات’.

هەروەها پزیشکەکەی عێراق گوتیشی :’ئێمە چاوەڕێمان نەدەکرد سەعد ناتق بۆ یارییەکەی ئۆکراینا ئامادە بێت، بەڵام خێرایی چاکبوونەوەی بۆ ئێمە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو، ئەو ئێستا ئامادەیە و ئەویش ٪90 بۆ یارییەکە بەردەست دەبێت، تەواوی یاریزانەکانی دیکەی هەڵبژاردەکەمان ئامادەن و بۆ یارییەکە بەردەستن.

ئەنجامی یارییەکانی دەستپێکی عێراق لە مێژووی ئۆڵێمپیاد
ئەنجامی یارییەکانی دەستپێکی عێراق لە مێژووی ئۆڵێمپیاد

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

  • هەڵبژاردەی عێراق هەرگیز لە یاریی دەستپێکی لە ئۆڵێمپیاد نەدۆڕاوە، لەکۆی پێنج یاری شێرەکانی رافیدەین لە مێژووی ئۆڵێمپیاد لە یاریی کردنەوە دوو بردنەوە (کۆستاریکا 1980، پۆرتوگاڵ 2004) و سێ یەکسانبوونی (کەنەدا 1984، زامبیا 1988، دانیمارک 2016) بەدەستهێناوە.
  • دوو یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس دەکەن، پێشبینی دەکرێت یوسف ئەمین لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، بەڵام بڵند ئازاد لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.
  • عەقیل موفتن سەرۆکی لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق دوێنێ لە فەڕەنسا سەردانی کەمپی هەڵبژاردەکەی کرد و رایگەیاند، بەڵێنیان بە یاریزانەکان داوە دوای بردنەوەی هەر یارییەک پاداشتێکی گەورەیان بکات.
  • پێش دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی ڤیدیۆیەکی لەگەڵ ڤلۆگەرێکی مەسیحی، ئیبراهیم بایش لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق دوورخرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی داوای لێبوردنی کرد پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکات.
  • بەهۆی ئەوەی درەنگ بانگهێشتنامەکەی پێگەیشت، بەهۆی رازی نەبوونی یانەی ئوترێختی هۆڵەندی رەتیکردەوە رازی بێت ئەو یاریزانە عێراقییە بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆڵێمپی عێراق
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆڵێمپی عێراق

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆڵێمپی عێراق

گۆڵپارێز: حوسێن حەسەن

بەرگری: حوسێن عەلی، حوسێن عامر، زەید تەحسین، یوسف ئیمام، ئەحمەد مەکەنزی.

ناوەڕاست: کەرار محەمەد، مونتەزر محەمەد، ئیبراهیم بایش، یوسف ئەمین

هێرشبەر: ئەیمەن حوسێن

بابەتی زیاتر

Back to top button