ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەواڵە خۆشەكەی بە هاندەرانی یانەكەی راگەیاند.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی رۆیشتنی كێڤن دی برۆین ئەستێرەی بەلجیكی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ سعودیە بڵاو بوویەوە و گواردیۆلاش مانەوەی یاریزانەكەی لە یانەكەی راگەیاند.

كێڤن دی برۆین لە هاوینی 2015 لە ریزبەندی فۆڵفسبورگەوە بە بەهای 76 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی كێڤن لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر سێڵتك لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دی برۆین پەیوەندی بە خولی سعودیەوە دەكات؟ پێپ گواردیۆلا گوتی;

نەخێر، كێڤن دی برۆین ناڕوات.

دی برۆین لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 382 یاریدا كردووە و توانیویەتی 102 گۆڵ بكات و 170 گۆڵیش درووست بكات.

پێپ گواردیۆلا و كێڤن دی برۆین

بابەتی زیاتر

Back to top button