دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سیتی شوێنگرەوەی دی برۆینی دەستنیشانكردووە و فێلیكس لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ نزیكە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت و پاریس سانجێرمان دوو یاریزانی مانچێستەر یونایتدی كردووە بە ئامانج…

مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئێبێرێچی ئیزێ یاریزانی تەمەن 26 ساڵانی كریستاڵ پاڵاس بگوازێتەوە ریزەكانی، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 60 ملیۆن پاوەندە – میرەر

ئیتیحادی سعودی دەیەوێت كێڤن دی برۆینی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەكانی، ئەمەش وایكردووە سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئیزێ بدات – گاردیان

مانچێستەر سیتی لە ئەگەری رۆیشتنی ئێدەرسن بۆ یانەی ئیتیحادی سعودی، گرنگی بە گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەدات – سكای سپۆرتس

ئیتیحاد گرنگی بە گواستنەوەی ئێدەرسن دەدات، مانچێستەر سیتی بە 40 ملیۆن پاوەند رێگە بە چوونە دەرەوەت گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكەی دەدات – ESPN

پاریس سانجێرمان دەیەوێت جەیدن سانچۆ یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە، یاریزانەكەش كراوەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی  بە لیگ وەنەوە بكات – فووت مێركاتۆ 

پاریس سانجێرمان هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی سانچۆ دەدات، بەڵام ئارەزووی گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندیسی ئەستێرەی پۆرتوگالیشی هەیە – لیكیپ

ئاستۆن ڤیلا ئامانجی گواستنەوەی جواو فێلیكسی یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیە، لە دوای فرۆشتنی موسا دیابی بە یانەی ئیتیحادی سعودی بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند – گاردیان

بابەتی زیاتر

Back to top button