ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

شۆڕشی پاریس سانجێرمان بەردەوام و دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

ناسڕ خلێفی باشترینەکان دەکاتە شوێنگرەوەی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان وێڵە بەدوای دۆزینەوەی یاریزانێکی باڵ بۆ هێڵی پێشەوە و ئێستا چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی ئینگلیزی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا پاریس سانجێرمان دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجی و ناپۆلی نەبووە، بەڵام لە هەمان کاتدا کار لەسەر گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیکە دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەڕەنسییەکە بێت، پاریس لە چەند رۆژی رابردوودا، قسەی لەگەڵ نوێنەری جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد کردووە و تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن.

رۆژنامەکە دەڵێت؛ هیچ رێککەوتنێکی فەرمی نەکراوە، بەڵام سانچۆ بیرۆکەی یاریکردن بۆ پاریس رەتناکاتەوە و ئامادەیە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت سوود لە گفتوگۆکانی ئێستای لەگەڵ مانچێستەر یونایتد وەربگرێت، چونکە هەفتەیەکە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، یاریزانی ئوروگوایی دەستیپێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، پاریس جیا لە گرنگیپێدانی بە سانچۆ، دەیەوێت بڕونۆ فێرناندێزیش بگوازێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button