ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆمۆری لە پرێمەرلیگ داواکراوە

ترسی لە لەدەستدانی شوێنەکەی لە پێکهاتەی فۆنسێکا

Yariga App

یاریگا –

وێستهام چاوی بڕیوەتە فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری ئینگلیزی و میلان، ئەمەش دوای شکستهێنانی لە گواستنەوەی ئێنگۆلۆ کانتێ.

جولیان لۆپێتێگی، راهێنەری وێستهام داوای گواستنەوەی کانتێ لە ئیتیحادەوە کرد، بەڵام ئۆفەرە 15 ملیۆن پاوەندییەکەیان رەتکرایەوە.

ئێستا وێستهام دەیەوێت هێڵی بەرگری بەهێز بکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تۆمۆری، یاریزانی میلان دەستپێکردووە.

تۆمۆری لە هاوینی ساڵی 2021 بەبڕی 24 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە میلانەوە کرد و لەوکاتەوە 142 یاریکردووە. لە وەرزی 2023-2024 نازناوی سکودێتۆی لەگەڵ ستێفانۆ پیۆلی بەدەستهێنا.

لە ساڵی 2020 بەر لەوەی چێڵسی جێبهێڵێت، وێستهام هەوڵی گواستنەوەیدا، بەڵام تۆمۆری ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button