ئاتلێتیكۆ مەدرید بەرگریكارێكی پرێمەرلیگی دەوێت
یاریگا –
یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نایف ئاگرد بەرگریكاری مەغریبی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی واژۆ بكات.
نایف ئاگرد لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی رێنی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد.
گرێبەستی بەرگریكارە 28 ساڵانەكە لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
🚨EXCL: ⚒️🇲🇦 #PL |
🆕️ Nayef Aguerd fait partie des pistes étudiées par l’Atlético Madrid
➡️ Devant le ralentissement du dossier Hancko, les Colchoneros ont avancé ces derniers jours sur l’international marocain
💰 L’Atlético Madrid est prêt à proposer un prêt avec une OA… pic.twitter.com/g5mBWh1b2L
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) July 21, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ، یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی نایف ئاگرد دەستپێكرد بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەكەیان.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارەكە دەربڕیوە، بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ.
ئاتلێتیكۆ دەیەوێت نایف ئاگرد بە شێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی كڕینەوەی بگوازێتەوە، بەڵام وێستهام دەیەوێت بە شێوەیەكی هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، یانە ئینگلیزیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
وەرزی رابردوو نایف ئاگرد لەگەڵ وێستهام 28 یاری كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.