ئینگلتەرا

گارناچۆ مێسی پشتگوێ خستووە؟ قوتابییەکەی کریستیانۆ بە وێنەیەک وەڵامی داوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

گارناچۆ بە وێنەیەک وەڵامی ئەو ڤیدیۆیەی داوەتەوە، گوایە لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا مێسی پشتگوێ خستووە.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی مانچێستەر یونایتد لە پلاتفۆڕمی X ریتویتی ئەو ڤیدیۆیەی کردووە کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، گوایە یاریزانە لاوەکە کە هەمیشە خۆی بە قوتابی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەزانێت و هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت.

گارناچۆ وێنەیەکی خۆی و مێسی بڵاوکردووەتەوە کە دەستی لە ملی لیۆ کردووە و یاریزانە لاوەکە بە دوو ئیمۆجی توانجی لە ڤیدیۆیەکە داوە و تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆیەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، کاتێک مێسی بەهۆی پێکانەوە دەست بە گریان دەکات، گارناچۆ هیچ کاردانەوەیەکی نابێت و گرنگی بە لیۆ نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button