ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

بەهۆی رەگەزپەرستییەوە لیڤەرپوول یارییەکی تەواونەکرد و کاردانەوە دروستبووە

''یاریزانەکە جوان گوێی لە وشەکە نەبووە''

Yariga App

یاریگا –

یارییەکی لاوانی لیڤەرپوول بەهۆی دروشمی رەگەزپەرستییەوە هەڵوەشێندرایەوە.

لیڤەرپوول و ئێنتراخت فڕانکفورت، یارییەکی دۆستانەیان لە ئەڵمانیا کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاریزانێکی ئێنتراخت وشەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی یاریزانێکی لیڤەرپوول کرد، یارییەکە تەواو نەکرا.

بەر لە هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە، ئەنجامەکە 1-1 بوو، بەڵام لاوانی لیڤەرپوول رەتییانکردەوە یارییەکە تەواو بکەن و ناوبژیوان یارییەکەی 3-0 لە بەرژەوەندی ئێنتراخت فڕانکفورت تەواوکرد.

لە دوای رووداوەکە، تیمۆ هاردونگ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانییەکە دووپاتیکردەوە، یاریزانەکە بەهەڵە تێگەیشتووە و باش گوێی لە قسەکان نەبووە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بیڵد گوتی

ئێنتراخت فڕانکفورت تیمێکی فرە کولتوورە و بەهاکانمان زۆر روونن. رەگەزپەرستی هیچ شوێنێکی لێرە نابێتەوە، بەڵام ئەم جۆرە رووداوانە بە جددی وەردەگرین. دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی، یاریزانەکەمان دووپاتیکردەوە، قسەی ”دیگا – Digga”ی بەکارهێناوە نەک ”نیگا – Nigga”. ئەم قشەیە زۆر لەنێو خەڵک باوە و زۆر ئاساییە. هیچ گومانمان لە یاریزانەکە نییە.

وشەی ”دیگا – Digga” بە زمانی خۆماڵی ‘بازاڕی’ بە واتای برا یاخود کابرا بەکاردەهێندرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ هەوڵی پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولدا، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە وەڵامی ئیمەیڵەکانی نەداوەتەوە و تاوەکو ئێستاش هیچ بەیاننامەیەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button