ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی ئیسپانیا داوای فولکڕوگ دەکەن

دەبێتە شوێنگرەوەی مۆڕاتا؟

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە نیکلاس فولکڕوگ، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند بگوازێتەوە.

چوونە دەرەوەی ئالڤارۆ مۆڕاتا و پەیوەندیکردنی بە ئەیسی میلان، بۆشاییەکی گەورەی لە هێڵی پێشەوەی سیمیۆنی دروستکردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فولکڕوگ لەگەڵ دۆرتموند دڵخۆش نییە، تایبەت دوای گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی، بۆیە جیابوونەوەیان ئەگەرێکی بەهێزە.

فولکڕوگ لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کرد، نیکلاس 12 گۆڵی لە کۆی 29 یاریدا بۆ زەردەواڵەکان کرد. شێوازی یاریکردنی فولکڕوگ لە شێوازی سیمیۆنی نزیکە.

رەنگە دۆرتموند داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە فولکڕوگ بکات، ئەمەش داهاتێکی زۆر بۆ یانەکە دەگەڕێنێتەوە، چونکە گیراسی کە وەرزی رابردوو 28 گۆڵی لە 28 یاریدا بۆ شتوتگارت کرد، تەنیا بە 17.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کردووە.

گواستنەوەی هێرشبەرێک، ئامانجی سەرەکی سیمیۆنییە، پێشتر گرنگی بە جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دابوو، بەڵام بەرزی نرخەکەی، ئاستەنگی بۆ دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button