ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆمێلو لوکاکو لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێککەوت

دەگەڕێتەوە لای راهێنەرە کۆنەکەی

Yariga App

یاریگا –

رۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتالی گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لوکاکوی بەلجیکی لەگەڵ ناپۆلی گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان. دەبابە بەلجیکییەکە زۆر حەزی کردووە جارێکی دیکە لەگەڵ ئانتۆنی کۆنتی ئیتالی کار بکات، بۆیە بە پێشنیاری راهێنەرە ئیتالییەکە رازی بووە. ئامادەیە مووچەکەی لە 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە.

بەڵام جارێ ناپۆلی لەگەڵ چێڵسی رێکنەکەوتووە، یانە ئینگلیزییەکە داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام ناپۆلی ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکات.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە هاوینی 2019 بە بڕی 74 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان، لە وەرزی 2020/2021 بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ و بە جیاوازی 5 گۆڵ لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی سێریا ئەی گرت، توانی هاوکارییەکی گەورەی یانەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە.

بەڵام لە کۆتایی وەرزەکە و لە مێرکاتۆی هاوینە بە بڕی 113 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسی لەندەنی کرد، لەگەڵ بلوز سەرکەوتوو نەبوو، لە ئینگڵتەڕا درێژەی بە یاریکردن نەدا، هەر بۆیە لە وەرزی 2022/23 بەشێوەی خواستن گەڕایەوە ئینتەر میلان کرد.

وەرزی رابردووش چێڵسی یاریزانەکەی نەویستەوە، بەشێوەی خواستن پێشکەشی رۆمای کرد. بەدرێسی گورگەکان لە 47 یاریی 21 گۆڵی کرد و 4 گۆڵیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button