بەناوبانگترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریس کێن؟
لە قوتابییەکانی لاماسیاوە تا جولیان ئەلڤارێز و ئەشرەف حەکیمی...
یاریگا –
چەندین ئەستێرە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 ئامادە دەبن و هەوڵی بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕ لە ئۆلۆمپیاد دەدەن.
بڕیارە ئۆڵۆمپیادی 2024 پاریس بەمنزیکانە دەست پێبکات، لەم نێوەندەشدا کێبڕکێی تیپەکانی تۆپی پێ لەم پاڵەوانێتییەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە بە بەراورد لەگەڵ سەردەمەکانی دیکە بەهۆی ئامادەبوونی ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێی جیهان. کێبڕکێی گروپی پیاوان لە سێیەم رۆژی مانگی ئاب دەست پێدەکات و 16 تیپ بە چوار کۆمەڵە رکابەری دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی کۆتایی. لەم نێوەندەدا چەندین یاریزانی بەناوبانگ لە پاریس ئامادە دەبن. لەم راپۆرتەدا ئەستێرە بەناوبانگ و گرنگەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024تان پێ دەناسێنین کە بڕیارە بۆ ماوەی مانگێک لە بواری تۆپی پێدا بەشداری پێشبڕکێ بکەن.
لە کاتێکدا زۆربەی تیپەکانی ئەم پاڵەوانێتییە لە یاریزانانی خوار تەمەنی 23 ساڵ پێکهاتوون، وڵاتان رێگەیان پێدەدرێت تا سێ یاریزان لە سەرووی ئەم تەمەنەوە بانگهێشت بکەن.
ئەشرەف حەکیمی – مەغریب
حەکیمی تەمەنی 25 ساڵە، یەکێکە لە یاریزانە بەئەزموونەکانی مەغریب لە پاڵەوانێتییەکەدا و هاوکات بەنرخترین یاریزانی مەغریبە و بەهای بازاڕی 50 ملیۆن پاوەندە.
بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان لە مۆندیالی 2022دا رۆڵی سەرەکی بۆ مەغریب بینی و بە هیوای ئەوە دەبێت لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا هەمان شت بکات. حەکیمی کە مێژوویەکی هەیە لە تیپە گەورەکانی وەک ئینتەر، ریال مەدرید و دۆرتمۆند، بەدڵنیاییەوە سەرنجی دەخرێتە سەر ئامادەبوونی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.
جولیان ئەلڤارێز – ئەرجەنتین
هێرشبەری مانچێستەر سیتی کە تا تەمەنی 24 ساڵی هەموو ناسناوەکانی تۆپی پێی لە ژیانی وەرزشیدا بردەوە، ئێستا هەوڵدەدات مەدالیای پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیاد بۆ مۆزەخانەی مەدالیاکانی خۆی وەک یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی ئەرجەنتین زیاد بکات.
نیکۆلاس ئۆتامێندی – ئەرجەنتین
بەرگریکارە ئەرجەنتینییە بەهێزەکەی بێنفیکا یاریزانێکی دیکەی ماسکیرانۆیە لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا کە دەتوانێت وەک ئەندامێکی تانگۆ هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکە بدات.
ئێریک گارسیا – ئیسپانیا
بەرگریکاری ناوەڕاستی جیرۆنا، کە وەرزی رابردوو ئاستێکی باشی لەگەڵ یاریزانە سوور و سپییەکان هەبوو، یەکێک بوو لە یەکەم یاریزانەکان کە لە لیستی سانتینیادا دەرکەوت، بڕیارە ئەم بەرگریکارە ناوەندییە لە دڵی بەرگری ماتادۆرەکاندا لەگەڵ خوان میراندا و پاو کۆبارسی ئامادە ببێت.
فێرمین لۆپێز – ئیسپانیا
ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا کە هاوینی رابردوو لە یارییەکانی پێش وەرزی لالیگا لە ئیل کلاسیکۆدا بە گۆڵکردن بەناوبانگ بوو، و بووە ئەستێرەیەکی دیاری بارسێلۆنا و هەروەها نازناوی یۆرۆشی لەگەڵ لارۆخا بەدەست هێنا، هیوادارە بتوانێت لەم پاڵەوانێتییەشدا یارمەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیادی ئیسپانیا بدات و نازناوێکیتر بۆ کاروانی وەرزشی خۆی زیاد بکات.
مایکڵ ئۆلیس – فەرەنسا
یاریزانە هێرشبەرە باڵەکەی کریستاڵ پاڵاس، کە وەرزی رابردوو بە سەرپەرشتی ئۆلیڤەر گلاسنەر ئاستێکی نایابی نیشاندا، یەکێک بوو لە بژاردەکانی دیشامپ بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی 2024، بەڵام ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە وایکرد زۆرێک لە میدیاکان لێدوان لەسەر ئامادەنەبوونی یاریزانە 22 ساڵانەکە بدەن و خەڵکە بە بەشداری نەکردنی تووشی شۆک بوون. مایکڵ ئێستا وەکوو یاریزانی بایرن میونشن لە پاریس ئامادە دەبێت و وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی فەرەنسا بڕیارە هاوکاری تیێری هێنری بکات.