ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوایین زانیاریی لەبارەی پەیوەندیکردنی دی لیخت بە مانچێستەر یونایتد

هۆکاری ناکۆکییەکان چییە؟

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بۆ مانچێستەر یونایتد کێشەی تێکەوتووە و گفتوگۆکان وەستاون

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ماتیس دی لیخت هێشتا ئامانجێکی سەرەکی مانچێستەر یونایتدە، بەڵام گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە وەستاوە.

شەیتانە سوورەکان ئامادە نین 50 ملیۆن یۆرۆ و بڕێک پارەی زیادکراویش لە گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە خەرج بکەن، باڤارییەکانیش بەکەمتر لەو بڕە پارەیە دەستبەرداری نابن.

بوگێرەی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، دی لیخت ئاگاداری سەرجەم وردەکارییەکانە، لە دووی ئۆگەست/ئاب پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە و چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی دەکات.

هاوکات جۆناسان تای بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئامانجێکی سەرەکی بایرنە، بەڵام تا دی لیخت نەفرۆشن ناتوانن پارەی گواستنەوەی جۆناسان دابین بکەن.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 73 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.

بەهۆی لێنی یۆرۆ مانچێستەر لە گواستنەوەی دی لیخت دەکشێتەوە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button