ئیسپانیاگرنگترین

ڕیڤاڵدۆ دانیپێدانا، ‌رەتیدەکاتەوە هاندەرانی بارسێلۆنا فریو بدات

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵ یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبەستی لەگەڵ کیلیان ئێمباپی فەرەنسی ئەنجامدا، ریڤاڵدۆی ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا دانی بە بەهێزی یانەكه‌ی مه‌درید نا.

ریڤاڵدۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی گوتی، سۆزێکی زۆرم بۆ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام ناتوانم درۆ بکەم، ریاڵ مەدرید لە زۆر لایه‌نه‌وه‌ له‌ پێش بارسێلۆنایه‌.

گوتیشی، ئەگەر نێکۆ ویلیامز بچێتە بارسیڵۆنا، ئەمە شتێکی ئەرێنییە، بەڵام یەک یان دوو گرێبەستی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی بارسا ببێتە تیپێكی نایابی جیهان.

یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل باسی له‌وه‌شكرد، بارسا پێویستی بەوەیە نیشانی بدات کە بەقەد ریاڵ مەدرید بەهێزە، ئه‌مه‌ش بە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز، بەهێز دەبن، دەبێت ئەوەش بسەلمێنن، بەتایبەتی له‌ یاریی كلاسیكۆ بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ی وێلیامز و یاریزانێك یان دووانی دیكه‌ش بۆ یانه‌كه‌ زۆر پێویسته‌.

له‌ كۆتاییدا گوتی، ته‌نها گرێبەستی نێکۆ ویلیامز بۆ بارسێڵۆنا به‌س نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  لە ریاڵ مەدرید بباته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ كردووه‌، من ناتوانم دۆر له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه‌ بكه‌م باسی به‌هێزی بارسێلۆنا بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ئه‌نجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button