ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول بەرگریكارێك دەكاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد ، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە گواستنەوەی مارك گێی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاسی هەمان وڵات نزیك دەبێتەوە.

گێی لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە كرد.

گرێبەستەكەی بەرگریكارە 24 ساڵانەكە لەگەڵ پاڵاس لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تیم تۆك، لیڤەرپوول متمانەی هەیە لەوەی دەتوانێت ئۆفەرێك بۆ گواستنەوەی مارك گێی پێشكەش بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەكانی هاوینی ئێستادا بەرگریكارە ئینگلیزییەكە دەگوازێتەوە ریزەكانی.

مارك گێی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس

گێی لە یارییەكانی یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداریكرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button