ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی ئەستێرەیەكی یۆرۆی 2024 كرد

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی چاڤی سیمۆنس ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی كردووە.

چاڤی سیمۆنس لە هاوینی ساڵی 2023 لە ئایندهۆڤنەوە بە بەهای چوار ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە كرد، لە هەمان ساڵدا بە خواستن رووی لە لایپزیگی ئەڵمانی كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی كریستیان فاڵك، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئۆفەرێكی بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی چاڤی سیمۆنس كردووە.

سیمۆنسی تەمەن 21 ساڵان گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

رۆژنامەنووسەكەی بێڵد ئەوەشی ئاشكرا كردووە، سیمۆنس بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە كە نایەوێت بگەڕێتەوە پاریس.

چاڤی سیمۆنس لەگەڵ هۆڵەندا

لاوە هۆڵەندییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ لایپزیگ بەشداری لە 43 یاری كرد و توانی 10 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button