ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یوسف ئەمین لە وەرزی نوێدا رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتەوە

رۆژنامەنووسی تۆڕی BBC نوێترین زانیاری لەسەر یوسف ئەمین بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوسف ئەمین، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە یانەیەکی خولی رۆشنی سعوودییەوە دەکات.

محەمەد گاعوود، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی BBC بڵاویکردووەتەوە، یوسف ئەمین پەیوەندی بە یانەی وەحدەی سعوودیی کردووە و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی واژۆکردووە.

یوسف ئەمین یەکێکبوو لە ئەستێرە دیارەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیای رابردوو، لەو ساتەوە ناوی بە چەندین یانە بەسترایەوە.

یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق، 20 ساڵ یاری بۆ تازەپێگەیشتووانی بۆڕووسیا دۆرتموند و ڤیکتۆریا کۆڵن کردووە و دواجار یاری بۆ ئێنتراخت بڕاونشفیگی ئەڵمانی کردووە.

رازی شنێشل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق، یوسف ئەمینی بۆ یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بانگهێشتکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button