بەهۆی لێنی یۆرۆ مانچێستەر لە گواستنەوەی دی لیخت دەکشێتەوە؟
ماتیس بەشێکە لە پلانەکانی تێن هاخ
یاریگا –
گواستنەوەی لێنی یۆرۆی فەرەنسی کاریگەری لەسەر پلانەکانی دیکەی مانچێستەر یونایتد نابێت.
ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر ۆوڵد بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی لێنی یۆرۆی فەرەنسی کاریگەری لەسەر گواستنەوەی ماتیس دی لیخت ناکات و هەوڵەکانی یانەکە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، شەیتانە سوورەکان بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بە بەهای 62 ملیۆن پاوەند و 8 ملیۆنی دیکەی زیادکراو لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
What Manchester United Leny Yoro deal means for Matthijs de Ligt move #MUFC https://t.co/WZXEe5ZFOg
— ManchesterWorld (@MancWorldUK) July 18, 2024
بەرگریکارە تەمەن 18 ساڵانییەکە ئامانجی سەرەکی ریال مەدرید بوو، خودی یاریزانەکەش خەونی بە یاریکردن بۆ مێرێنگی دەبینی، بەڵام یانە ئیسپانییەکە ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات کە لیل داوای دەکرد، بۆیە مانچێستەر دەرفەتەکەی قۆستەوە و بە ئۆفەرێکی گەورە یاریزانەکەی بەدەستهێنا.
بەڵام بەپێی هەمان سەرچاوە، لێنی پلانەکانی مانچێستەر ناگۆڕێت، یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری دوومیش دەدات، بەڵام جارێ دەبێت کڕیار بۆ هاری ماگوایەر و لیندلۆف بدۆزنەدوە.
مان یونایتد لەگەڵ دی لیخت گەیشتووەتە رێککەوتن، بایرن میونشنیش ئامادەیە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت، گفتوگۆی نێوان هەردوویانە بەردەوامە و شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بەر لە یارییە ئامادەکارییەکان گرێبەستەکە یەکلایی بکەنەوە.