یاریگا –
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پێشەنگ مایەوە.
لە ریزبەندییەکەی فیفا هیچ گۆڕانکارییەک لە دوو پلەی پێشەوە رووینەداوە، ئەرجەنتین پلەی یەکەمی گرتووە و فەرەنساش پلەی دووەم، بەڵام ئیسپانیا دوای بەدەستهێنانی جامی یۆرۆ پێنج پلە سەرکەوتووە و خۆی گەیاندووەتە پلەی سێیەم.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پلەیەک سەرکەوتووە و چووەتە پلەی چوارەم، بەرازیلیش دوای ئاستە خراپەکەی لە کۆپا ئەمێریکا پلەیەکی دیکە دابەزیووە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکە دێت.
هەڵبژاردەی بەلجیکا سێ پلە دابەزیووە و لە پلەی شەشەم دێت، هەروەها هۆڵەندا لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و پلەی حەوتەمی گرتووە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوو پلە دابەزیووە و چووەتە پلەی هەشتەم، کۆڵۆمبیا دوای بەدەستهێنانی پلەی دووەمی کۆپا ئەمێریکا، سێ پلە سەرکەوتووە و پلەی نۆیەمی گرتووە، ئیتالیاش لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و پلەی دەیەمی گرتووە.
هەڵبژاردەکانی ئۆروگوای، کڕواتیا، ئەڵمانیا، مەإریب، سویسرا، ئەمریکا، مەکسیک، ژاپۆن، سەنیگال و ئێران پلەی یازدەیەم تا بیستەمیان گرتووە.
هەڵبژاردەی عێراقیش لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و پلەی 55ـی لە ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهاندا گرتووە.