عێراقگرنگترین

یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی عێراق ئامانجی تراکتۆرسازییە

Yariga App

یاریگا –

بە مەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە ئامانجی تراکتۆرسازی ئێرانی.

بەشار رەسن، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و ئێستای قەتەڕی قەتەڕی گرێبەستی داهاتووی یانەی تراکتۆرسازی ئێرانی دەبێت، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، یانە ئێرانیەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانی بەشار کردووە و بەمنزیکانە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە یاریزانەکە دەکرێت.

تراکتۆر سازی چەند رۆژێک لە مەوبەر بە فەرمی گواستنەوەی موهەند عەلی ‘میمی’ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و شورتەی بڵاوکردەوە، پێشتریش گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی بە نێوبانگی کورد عەلی رەزا بەیرانوەند و هێرشبەری ئێرانی مەهدی تورابی واژۆکردبوو.

لە وەرزی داهاتوو ئامانجی یانە ئێرانیەکە کێبڕکێ کردنە لە سەر نازناوی خولی ئێران بۆ ئەم مەبەستەش لە گواستنەوەی یاریزانی ئاست بەرز بەردەوام دەبێت.

دراگان سکۆسیتیش راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، سەرپەرشتی یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button