ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا کار لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرەی گەورە دەکات

لاپۆرتا دەیەوێت هاندەران سورپرایز بکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا خەریکە هەمووان شۆک دەکات و ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی دوو گرێبەستی گەورە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، هێرشبەری ئاتلێتیک بیلباو و دانی ئۆلمۆ، یاریزانی لایپزیگ چڕکردووەتەوە.

دەمێکە ناوی ویڵیامس بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، بەڵام بۆ یەکەمجارە رۆژنامەیەکی نزیک لە بارسێلۆنا باس لە گواستنەوەی ئۆلمۆ بکات.

رووپەڕی رۆژنامەی سپۆرت، پێنجشەممە 18-07-2024

یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردەوە، بەڵام بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، هەر یانەیەک یاریزانە ئیسپانییەکەی بوێت، ئەوا بەر لە 15ی ئەم مانگە یۆلیۆ-تەمووز دەتوانێت بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە. وادەکە بەسەرچووە، بەڵام بەهۆی بردنەوەی نازناوی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، وادەکە بۆ 20ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە و بارسا دەتوانێت بە 60 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا کار لەسەر دابینکردنی 58 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ویڵیامس دەکات. دێکۆ خەریکی رازیکردنی یاریزانەکانە و خوان لاپۆرتاش هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی دەدات.

دانی ئۆلمۆ پێشتر لە تیمی لاوانی بارسێلۆنا یاریکردووە، رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، ئۆلمۆ هاندەرێکی سەرسەختی بارسایە و دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکە.

هانسی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا داوای گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی چەپی لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە. هەریەکە لە ئۆلمۆ و ویڵیامس لە بازنەی داواکارییەکانی فلیکدان.

ئۆلمۆ دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە، ئەستێرەکەی لافۆریا رۆخا 145 یاری لەگەڵ لایپزیگ کردووە، 29 گۆڵی هەیە و 34 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button