بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ گۆڵپارێزێکی بەڕازیلی گواستەوە

''سوپەر بێنتۆ نەسڕاوییە''

Yariga App

یاریگا –

بێنتۆ، گۆڵپارێزی بەڕازیلی بە فەرمی پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، بێنتۆ ماتیوس، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ پاراناینسی پەیوەندی بە نەسڕ کرد و گرێبەستێکی تاوەکو ساڵی 2028 واژۆ کرد.

نەسڕ لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی

گۆڵپارێزی سێلیساو لێرەیە، سوپەر بێنتۆ نەسڕاوییە.

رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکە لە شوێنی کەمپی مەشقی ئامادەکاری وەرزی نوێی نەسڕ لە پۆرتوگال واژۆ کرا. هەریەکە لە ئیبراهیم مهێدب، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیای نەسڕ و فێرناندۆ هیێرۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.

بێنتۆ یەکێکە لە دیارترین گۆڵپارێزانی بەڕازیل و بانگهێشتی هەڵبژاردەی سێلیساو بۆ کۆپا ئەمێریکا کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button