بەلجیکا رەتیدەکاتەوە لە وڵاتەکەی رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە
ئاڵۆزییەکانی سیاسی کاریگەری لە وەرزش کردووە
یاریگا –
بەلجیکا ئامادەنییە یارییەکەیان بەرامبەر ئیسرائیل لە نەیشنزلیگ لە یاریگاکانی بەڕێوەبچێت.
یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆکاری ئەمنییەوە، شارەوانی برۆکسڵ پێی وایە، مەترسییەکانی بەڕێوەچوونی یارییەکە لە یاریگای شا بودوان زۆرن و نابێ هیچ ریسکێک بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، چەندین شاری دیکەی بەلجیکا رەتییانکردەوە یارییەکە لەخۆبگرن و ترسییان لە روودانی رووداوی گەورەیە.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کاریگەری ناڕاستەوخۆی لەسەر زۆر بابەتی وەرزشی کردووە و لە ماوەی رابردوودا چەندین رێپێوان و خۆپیشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە بەلجیکا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەڕێوەچوون.
ئیسرائیل لە کۆمەڵەی دووەمی نەیشنزلیگە، شانبەشانی بەلجیکا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا. بڕیارە یەکەم یاری لە 6ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوەبچێت و تاوەکو ئێستا دیارنییە یارییەکە لە کام شار دەکرێت.