دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

نەسڕ دوای شکستهێنان لە گواستنەوەی ئێدەرسن “پلان بی” بەکاردەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕ سوورە لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزێک بۆ وەرزی نوێ و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ لە دەرەوەی کیشوەری ئاسیا دڵخوازی خۆی دەستبکەوێت.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی راگەیەندرا کە یانە سعودیەکە لە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ئێدەرسنی گۆڵپارێز شکستیان هێناوە، هەرزوو کەوتنە هەڵپەی جێگرەوەیەکی دیکە و چالاکردنی پلان بی.

نەسڕ بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی دەدا بە مانچێستەر سیتی، لە بەرانبەردا لایەنی ئینگلیزی کەمتر لە 50 ملیۆنی نەدەویست بۆ دەستبەرداربوون لێی. ئەوەیش هۆکاری سەرەکی شکسهێنانی گفتوگۆکان بوو.

لە تازەترین هەنگاویاندا کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، نەسڕ وەک یەکێک لە کۆتا بژاردەکان بیریان لە بێنتۆی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێی بەڕازیلی کردووەتەوە و گفتوگۆیش دەستیپێکردووە.

بێنتۆ تەمەنی 25 ساڵە و بە گواستنەوەیشی بۆ نەسڕ بێگومان بڕێکی کەمتر لەسەر خەزێنەی ئەو یانە سعودیە دەکەوێ وەک لە گواستنەوەی ئێدەرسن.

یاسای نوێی خولی سعودی کە سەرەتای ئەم ساڵ بڵاوکرایەوە، رێگە دەدات هەر یانەیەک تا 10 یاریزانی ناسعودی بگوازێتەوە. لەو ژمارەیەیش 8 یاریزان رێگەدەدرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدابن. ئەمەیش یانەکانی ئەو خولەی دەستواڵاتر کرد لە کڕینی پیشەگەری بیانی کە پێشتر رێگە دەدرا 8 یاریزان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button