عێراقکوردستانگرنگترین

جۆرڤان ڤیێرای راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته‌ راهێنه‌ری نه‌ورۆز

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری پێشووی هه‌لبژارده‌ی عێراق له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی نوێ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌ستبه‌رداری وه‌لی كه‌ریم بوو، دواتر نزار مه‌حروس شوێنی گرته‌وه‌، پله‌ی حه‌فته‌می به‌ده‌ستهێنا و 56 خاڵی كۆكرده‌وه‌، 15 بردنه‌وه‌ و 11 یه‌كسانبوون و 12 دۆرانی هه‌بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت جۆرڤانی ڤێیرای به‌رازیلی و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكاته‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌، ئه‌م راهێنه‌ره‌ له‌ رێگه‌ی هاوار مه‌لا محمه‌دی یاریزانی كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رازیكراوه‌.

جۆرڤانی ڤێیرا،  توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له‌ ساڵی 2007 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنیت.

دواتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی زه‌مالیك و سبهان و شارقه‌ و كوێنی كوێتی  و وه‌عدات و سموحه‌ی كردووه‌.

راهێنەره‌كه‌ی پێشووی هەلبژاردەی عێراق، رەگەزنامەی پۆرتوگاڵی و بەڕازیلی هه‌یه‌،  له‌ ساڵی رابردوو موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و عه‌مره‌شی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button