ئیسپانیاگرنگترین

سێڤییا داهاتووی هێرشبەرەكەی یەكلاییدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیكتۆر ئۆرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی سێڤییای ئیسپانی داهاتووی هێرشبەری مەغریبی یانەكەی یوسف نەسیری ئاشكراكرد.

گرێبەستەكەی هێرشبەرە مەغریبیەكە لەگەڵ سێڤییا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانیەكان هەریەك لە یانەكانی فەنارباچێ، وێستهام و یانەكانی سعودیە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یوسف نەسیری دەدەن.


بەڕێوەبەری وەرزشی سێڤییا لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی: 

زۆر لە یانەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی یوسف نەسیریان دا، بەڵام هیچ ئۆفەرێك نەهاتە بەردەستمان كە ئێمە بە فرۆستنی رازی بكات.

ئەو گۆڵكارێكی باشە و ژمارەكان ئەوە دەسەلمێنن، بەڵام هیچ ئۆفەرێكی باش نییە و ناتوانین بڕیار بدەین.

یوسف نەسیری لەگەڵ سێڤییا دووجار نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

لە كاروانی وەرزشیدا 290 یاری كردووە و توانیویەتی 93 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button