عێراقکوردستانگرنگترین

دوو یانەی کوردستانی بەشداری پاڵەوانیەتییەکی دەرەکی دەکەن

سەردەمێکی نوێی یانەکانی کوردستانە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی زاخۆ و دهۆک لە وەرزی داهاتوو بەشداری پاڵەوانیەتی دەرەوە دەکەن.

دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی کێبڕکێیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بڕیاریدرا دهۆک بەشداری لە یارییەکانی پلەی ئۆفی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکیدا بکات.

ئەمڕۆ، لیژنەی کێبڕکێیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا، یانەکانی ریزبەندی سێیەم تاوەکو شەشەم، یاریی پلەی ئۆف بکەن، تاوەکو دوو یانە بەشداری لە پاڵەوانیەتی کەنداو یاخود پاڵەوانیەتییەکی دیکەی عەرەبی بکەن.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بە هۆی بەشداریکردنی راستەوخۆی خاوەن ریزبەندی دووەم کە قوە جەوییە یە لە خولی پاڵەوانانی ئاسیای دوو ( جامی یەکێتی ئاسیا)ـی جاران، دهۆک کە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەشداری یارییەکانی پلەی ئۆف دەکات و رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە، زاخۆش کە خانەی پێنجەمی گرتووە بەرامبەر نەجەفی خاوەن خانەی چوارەم یاریی دەکات، براوەی دوو یارییەکە نوێنەرایەتی عێراق لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکی دەکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی. ئەمڕۆ بڕیار لەسەر یانەکانی ریزبەندی خوارەوە دراوە، یانەی قاسم پلەی 17می گرتووە و نەفتی بەسڕەش خاوەن پلەی 18مە. هەردوو یانەکە یارییەکی پلەی ئۆف دەکەن و براوەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەمێنێتەوە و دۆڕاویش، بەرامبەر براوەی یاریی پلەی ئۆفی خولی نایابی عێراق (نێوان پێشمەرگە و رومادی) دەکات و براوە، بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێراقی وەرزی داهاتوو دەکات.

بڕیارە یارییەکان لە 19ی ئەم مانگە بەڕێوەبچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button