ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقگرنگترین

عەلی جاسم ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

دوای یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی میسر، عەلی جاسم ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق جێدەهێڵێت.

بڕیارە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی میسر بکات، دوای یارییەکەش عەلی جاسم، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق و کارەبا ریزی هەڵبژاردەکە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئیتاڵیا بۆ ئەوەی لە 18ـی ئەم مانگە بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی واژۆبکات. ‘عەلاوی’ وەرزی داهاتوو لەگەڵ کۆمۆ لە سێریا ئەی یاریی دەکات.

دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ، عەلی دەگەڕێتەوە فەرەنسا و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لە شاری لیۆن دەکات.

هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لە لیۆنی فەرەنسا دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات و لە ئۆڵێمپیادی پاریس لە کۆمەڵەی دووەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئۆکراینا و مەغریب یاریی دەکات، یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە 24ـی ئەم دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button