کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

براوەی سەرجەم خەڵاتەكانی كۆپا ئەمێریكای 2024

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ جاری دووەم لەسەر یەك و بۆ جاری شازدەیەم لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانی كۆپا ئەمێریكا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024 رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی ئەرجەنتین لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 112 تۆمار كرا.


لە دوایی كۆتایی هاتنی یارییەكە سەرجەم خەڵاتەكە تاكە كەسییەكانی پاڵەوانییەتیەكە دابەشكرا.

باشترین یاریزان

جەیمس رۆدریگێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی ساو پاولۆ بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

جەیمس رۆدریگێز و خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە

گۆڵكار

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلان بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ بووە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە.

لاوتارۆ مارتینێز و خەڵاتی گۆڵكارت پاڵەوانییەتیەكە

باشترین گۆڵپارێز

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤیلا بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

ئێمیلیانۆ مارتینێز و خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیەكە

بابەتی زیاتر

Back to top button